به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا عه‌بدولحه‌مید زاهیدی، پارێزگاری کوردستان وتی: په‌ره‌دان و گه‌شه‌کردنی که‌رتی ڕۆژنامه‌وانی له پارێزگای کوردستان وه‌کوو یه‌کێک له کاره پێویسته‌کانی سه‌رده‌می ئێمه به ئه‌ژمار دێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی مێدیاکان بتوانێت به‌ستێنێکی باش بۆ په‌ره و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م پارێزگایه بڕه‌خسێنێت.
هه‌روه‌ها مه‌سعود ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نییه‌کانی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: له‌پاڵ چالاکییه‌کانی ڕۆژنامه و گۆڤاره ناوچه‌ییه‌کان، هه‌واڵده‌رییه‌کان له پارێزگای کوردستان چالاکییه‌کی زۆر باشیان هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت خه‌به‌ر ئانلاین خێرایی زیاتر به‌م چالاکییانه بدات.
حه‌سه‌ن لاسجێردی به‌رپرسی گشتیی خه‌به‌ر ئانلاین له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم که هێزی هه‌واڵنێری لێزان و لێهاتوو له پارێزگای کوردستاندا بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌ش باشترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شه‌کردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی کوردستانه.
ناوبراو لە درێژه‌ی قسەکانیدا وتی : کاری میدیایی و ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌م سه‌خڵه‌ته و هه‌م شیرین، واتا له ته‌نیشت ئه‌و هه‌موو ئه‌رک و گوشاره‌ی که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ڕۆژنامه‌نووس، کاتی وه‌هاش هه‌یه که شیرینی و چێژی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌رچی ماندووبوونه له جه‌سته‌ی ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌ر ده‌کات.
لاسجێردی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌رک و ئامانجه گرینگ و قورسه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسه‌کان دا و وتی: بێگومان هه‌واڵنێره‌کان به لێکدانه‌وه‌یه‌ک یان هه‌واڵێک ده‌توانن چاره‌نووسی شار یان پارێزگایه‌ک بگۆڕن و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش هه‌واڵنێری سه‌ره‌ڕای بابه‌ته ئه‌سته‌مه‌کان، ڕۆڵێکی هه‌ره گرینگی له به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگادا ده‌گێڕێت....
کۆتایی کورتە نامە/310